2
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی میللی فولاد له شاری ئه‌هواز، دژ به قه‌یرانی ئابووری بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی ئه‌و واحده و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته دژ به هه‌ڵگرتنی به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو باج ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ڕوونكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.