3
ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام عه‌لی له شاری زاهدان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه، به‌رپرسان بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌داون و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ر كار ده‌ركردن له كرێكاران ده‌كه‌ن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌داخوازییه‌كانیان بوون.