به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی كۆكردنه‌وه‌ی سێوزه‌مینی له ئوستانی كوردستان له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی ناڕازین و داوای سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی شاغڵ له‌و به‌شه هه‌موو خێزانی بنه‌ماڵه‌یێكن و به‌شێك له كرێكاران منداڵن. هه‌ر كرێكار به‌پێی ڕێژه‌ی ئه‌و ته‌لیسانه‌ی له سێوزه‌مینی پڕ ده‌كات پاره وه‌ر ده‌گرێت. حه‌قده‌ستی ڕۆژانه‌ی كرێكاران نێوان ٥٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار تمه‌نه و كرێكاران ناچارن له سه‌رمای مانگی سه‌رماوه‌زدا چه‌ندین ساعه‌ت دانه‌ون و خاوه‌نكار ڕێگه نادات به دانیشتنه‌وه سێوزه‌مینیه‌كان كۆبكه‌نه‌وه. چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن: زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و به‌شه تووشی ڕۆماتیسم و دیسكی كه‌مه‌ر ئه‌بن و له بیمه‌ی ده‌رمانی بێبه‌شن.