69
ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی شه‌شه‌می پارسی جنووبی له ئاست دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ توندووتیژی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ره‌ڕوو بوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی شه‌شه‌می پارسی جنووبی له ئاست گوشاره‌كان به واژۆكردنی گرێبه‌ستی نوێ و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و له واژۆكردنی ئه‌و قه‌رارداده خۆیان بواردووه. له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، حه‌راسه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاڵاوگه ٢٢ كرێكاریان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه.