5
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پاڵاوگه‌ی شیراز دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.