68
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی چواڕی سه‌ر به پارێزگای ئیلام بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی پترۆشیمی چواڕ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی له كاتی په‌رداختی حه‌قده‌ست و چاكسازی له ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.