34
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ڕه‌شت بۆ قه‌زوێن له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاعڵ له پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ڕه‌شت، سیاچشمه، كۆههندژ، قه‌زوێن و ئابیێك له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و ڕاده‌ست نه‌كردنی شیركه‌ت ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی یه‌ك به شیركه‌تی په‌ره‌پێدانی ڕێگه‌ی ئاسن، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له ناوه‌ندی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد. به‌وته‌ی كرێكاران، قه‌رارداده‌كانی ئه‌و شیركه‌ته زۆر زاڵمانه دابین كراوه و نایانه‌وێت واژۆی بكه‌ن و بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ شیركه‌تی تراورس دا بمێننه‌وه.