15
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاه‌رداری سنه له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوو هه‌زار كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری سنه ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی شاره‌وانی سنه چه‌ند جار به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئوستان هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داو‌ن. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له كرێكاران، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست نه‌یانتوانیوه له وه‌رزی نوێی خوێندن دا كه‌لووپه‌لی مه‌دره‌سه بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن و ته‌نانه‌ت بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یانیش تووشی به‌ربه‌ست بوون.