19
كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری خاش، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١٥٠ كرێكاری پیمانی شاغڵ له شاره‌داری خاش حه‌قده‌ستی مانگی به‌فرانباریان وه‌ر نه‌گرتووه و داوای گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و په‌رداختی جێژنانه، ئیزافه‌كاری و پاداشی كۆتایی ساڵ ده‌كه‌ن.