10
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، ٧٠٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی چێو و كاغه‌زی ئێران(چووكا)ی تالش، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئاستی وه‌به‌رهێنانی كارخانه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی كه‌سانی سه‌ر به ڕژیم دابه‌زیوه و كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه ڕه‌ونه‌قی نه‌ماوه. به‌و بۆنه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه له پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرن، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه، كرێكاران تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون و خانه‌نشینكراوانی ئه‌و كارخانه چاوه‌ڕێی پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان.