3

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، كه‌شاوه‌رزان و كرێكاران له وڵاته‌كانی بلژێك، ئێسپانیا و پۆرتۆغاڵ دژ به سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری یه‌كێتی ئورووپا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ئورووپا زه‌ره‌رمه‌ند بوون و ڕێژه‌ی داهاتیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی ناڕازی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس له شاری بڕۆكسل به شه‌ڕ هاتن و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌یان داخست. بڕیاره له ڕۆژانی داهاتووش دا كرێكاران و كه‌شاوه‌رزان له وڵاته‌كانی ئیتالیا، ماڵت، یۆنان و قۆبرس دژ به دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندان بكه‌ن.