16
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزان و خه‌ڵكی گوندی “سیاگڵ” له شارستانی ئه‌یوان،دژ به كه‌ندنی كانگایێكی نوێ له گونده‌كه‌یان له به‌رده‌م ئۆستانداری كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ناڕازیان به هه‌ڵكردنی خێمە له به‌رده‌م ده‌رگای ئۆستانداری خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵكه‌ندنی كانگه له گونده‌كه‌یان بوون. به وته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، كه‌ندنی ئه‌م كانگا نوێیه ژیان و ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ی تێكداوه و به پێوستیان زانی به‌ر به‌م كرده‌وه دژ ژینگه‌ییانه بگیردرێت.