ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له جووتیارانی شارستانی جیرۆفت له پارێزگای كرمان، له ئاست سیاسه‌ته‌كانی ڕژیم له به‌شی كشت و كاڵ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی جووتیارانی ناڕازی، تێچووی هه‌ر كیلۆ پیاز ١٥ هه‌زار تمه‌نه و ئێستا هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌مه‌كانیان ناكڕێت. یه‌كێك له جووتیاران به میدیاكانی وت: چوونه‌ته لای به‌رپرسانی شارستانی جیرۆفت و ڕایانگه‌یاندووه كه به‌رهه‌مه‌كانیان بكڕن یان به خۆڕایی بیده‌ن به خه‌ڵك تاكوو له ناو نه‌چێت، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم وتوویانه كه به‌رهه‌مه‌كانتان ناكڕین و ده‌توانن فڕێی بده‌نه نێو ڕووباره‌كانی ئه‌و شاره. به‌پێی زانیارییه‌كان، چاره‌نووسی هه‌زاران كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شاره به‌و شێوه‌یه و سه‌دان تۆن پیاز له سه‌ر ده‌ستی كه‌شاوه‌رزانی جیرۆفتی ماوه‌ته‌وه و جووتیاران زیانی زۆریان پێ گه‌یشتووه.