9
كۆمه‌ڵێك له كه‌م ئه‌ندامانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌به‌رده‌م مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
كه‌م ئه‌ندامانی ناڕازی كه له شاره جۆراجۆره‌كانی ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یاندبووه به‌رده‌م مه‌جلیسی ڕژیم خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی بڕگه‌ی ٢٧ی یاسای پاڵپشتی له كه‌م ئه‌ندامان و پێدانی یارمه‌تی مانگانه‌یان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داوایان كرد ده‌وڵه‌ت هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت و ئیمكاناتی پێویست بۆ هاتووچۆی ڕۆژانه‌یان هاوشێوه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی دابین بكات.