22
خاوه‌ن ناوه‌نده‌كانی ژیانی پاك و چالاكانی كه‌مپه‌ینی كه‌م ئه‌ندامان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر له به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بوودجه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه داویان له ده‌وڵه‌تی پزشكیان كرد به‌ڵێنه‌كانی بۆ دیاریكردنی پشكی كه‌م ئه‌ندامان له ڕیزی بودجه‌ی ساڵی داهاتوو جێبه‌جێ بكات و یارمه‌تی مانگانه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان بباته سه‌ره‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌م ئه‌ندامان، خاوه‌ن ناوه‌نده‌كانی ژیانی پاك خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی پشكی بوودجه، زیادكردنی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.