4
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دانیشتووانی هه‌زارمه‌سجێدی سه‌ر به پارێزگای خۆراسان، دژ به پڕۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ مه‌شهه‌د خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی ناڕازیان، كارناسانی زانكۆی مه‌شهه‌دیش پێشتر سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و پڕۆژه‌یه هۆشداریان به حكوومه‌ت دابوو، به‌ڵام به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ده‌یانه‌وێت بۆ دابینكردنی ئاوی مه‌شهه‌د ناوچه‌كانی دیكه وشك بكه‌ن. خۆپێشانده‌ران هۆشداریان دا كه ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، به‌كۆمه‌ڵ بۆ شاره‌كانی دیكه كۆچ ده‌كه‌ن.