
له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان و پێرسۆنێلی زانكۆی زانسته پزشكییه‌كانی ئیرانشه‌هر و نه‌خۆشخانه‌ی نیكشه‌هر، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، هاووڵاتییان خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.