ناڕه‌زایه‌تی ماسیگیرانی به‌نده‌ری تیس له‌ چابه‌هار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی ڕه‌شه‌مه، ماسیگیرانی به‌لووچ له‌ به‌نده‌ری تیسی چابه‌هار له‌ ئاست پێدانی مۆڵه‌تی سه‌یدی تڕاڵ به‌ شیركه‌ته‌ چینیه‌كان خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ریان و خۆپێشانده‌رێك كوژرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سپای پاسداران ڕێگه‌ به‌ ماسیگیرانی بوومی نادات كه‌ له‌ به‌نده‌ری تیس ماسی بگرن، به‌ڵام مۆڵه‌تی فه‌راقانوونی به‌ به‌له‌مه‌ چینیه‌كان ئه‌دات كه‌ به‌ شێوه‌ی تڕاڵ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی بن ده‌ریا كۆبكنه‌وه‌. دانیشتووانی به‌نده‌ری تیس پیشه‌یان ماسیگیرییه‌ و پێداویستی ژیانیان له‌و ڕێگه‌وه‌ دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی گوشاره‌كانی سپای پاسداران سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بڕاوه‌ و له‌ دۆخێكی خراپدا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو ماسیگیرانی به‌نده‌ری تیس خۆپێشاندانیان كرد به‌ڵام هێزه‌كانی حكوومه‌ت ته‌قه‌یان لێ كردن و خۆپێشانده‌رێك به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كورژا و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرانه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net