13
ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوین، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی تازه له ئاست قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ماڵدزراوانی شیركه‌تی ته‌راوه‌ت نۆوین له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری قه‌زوێن دا خۆپێشاندانیان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی یه‌ك ساڵه ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌دات و هێشتا چاره‌نووسی سه‌رمایه‌كانیان دیار نییه.