2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی شیركه‌تی “فه‌ردا مۆتۆرز” دژ به به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسان و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خه‌ڵكی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی “سمت” له شاری تاران، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی چه‌ند مانگ به سه‌ر پێدانی پاره‌ی ئۆتۆمبیله‌كان به ئه‌و شیركه‌ته، نه‌ك ته‌ینا ئۆتۆمبیله‌كان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه له ناڕازیان كراوه. ماڵدزراوان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، ڕاده‌ست كرانی ئۆتۆمبیله‌كان و هه‌روه‌ها باش كردنی كوالیتی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و شیركه‌ته بوون.