3
ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، ماڵدزراوانی كۆمپانیاكانی هاورده‌كردنی ئۆتومبێل له تاران، دژ به ڕاده‌ست نه‌كردنی ئۆتومبێله‌كان و قه‌ره‌بوو نهكردوونهوهی زیانه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شێكی زۆر له ماڵدزراوان خه‌ڵكی پارێزگای سیستان و به‌لووچستانن كه به به بیانووی پێدانی ئۆتومبێلی هه‌رزانی چینی، پاره‌یه‌كی زۆریان لێ وه‌رگرتوون و ئێستا زه‌ره‌مه‌ند بوون. به وته‌ی ناڕازیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌تانه دوو له سه‌ر سێی نرخی ئۆتومبێله‌كانیان وه‌رگرتووه به‌ڵام هه‌زار ملیارد تمه‌نیان تاڵان كردووه و ئێستا وڵامده‌ره‌وه‌ی زیاندیتووان نین.