ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوانی ساڵی ١٤٠٠ له‌ تاران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوانی ساڵی ١٤٠٠، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه‌.

موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ به‌رانبه‌ر دروشمی به‌سیجیه‌كانی ڕژیم كه‌ پاش وته‌كانی خامنه‌یی بۆ به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ به‌رزیان كردبوو، ڕایانگه‌یاند: نه‌ غه‌زه‌، نه‌ لوبنان، گیان به‌ فیدای ئێران. خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net