17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، موعه‌لیمانی نێهزه‌تی وانه‌وتنه‌وه له شاری تاران له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش دا كۆبوونه‌وه.
موعه‌لیمانی نێهزه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دامه‌زران به شێوه‌ی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به پێی ڕێژه‌ی هه‌وڵاوسان و ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌ییان بوون.