4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیان دانیشتووی مێهرشاری كه‌ره‌ج و گه‌ڕه‌كی ساڵحیه‌ی تاران، دژ به بڕینی به‌رده‌وامی ئاو و كاره‌با خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆممه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌یان شارومه‌ندی ناڕازی له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه به‌شداریان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست نه‌بوونی ئاو و كاره‌با نیشان داوه. ناڕازیان هه‌ڕه‌شه‌یان له حكوومه‌ت كرد كه ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین نه‌كات، باجی ساڵانه و قه‌بزه‌كانی ئاو و كاره‌با و گاز په‌رداخت ناكه‌ن.