ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان و ئێران له‌ ئاست خراپی كوالێتی ئاو

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، هاووڵاتیان له‌ شاره‌كانی كوردستان، كرماشان، تاران، دامغان و ئه‌هواز له‌ ئاست خراپی كوالێتی ئاو ناڕازین و ده‌ڵێن: ناونده‌كانی په‌یوه‌ندیدار هیچ بایه‌خێك به‌ ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌س له‌ شارستانی ڕزوانشاری سه‌ر به‌ پارێزگای گیلان به‌هۆی خواردنی ئاوی لووله‌كه‌شی تێكه‌ڵ به‌ ئاوه‌ڕۆ ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوون. سه‌ره‌تا به‌رپرسانی ڕژیم ڕه‌دیان كرده‌وه‌ كه‌ كوالێتی ئاوی خواردنه‌وه‌ كێشه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك كه‌ ڕێژه‌ی به‌سته‌ریكراوان له‌ نه‌خۆشخانه‌كان چووه‌ سه‌ره‌وه،‌ دانیان به‌ پیس بوونی ئاوی لووله‌كه‌شی ڕزوانشار دانا. ئێستا چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر خراپی كوالێتی ئاوی خورادنه‌وه‌ له‌ چه‌ند شاری ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه‌ و نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كان درووست كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net