به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتیانی خه‌ڵكی پارێزگاكانی كوردستان و سیستان به‌لووچستان له ئاست بڕانی به‌رده‌وامی به‌رق و هێڵی ئینته‌رنێت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی خه‌ڵكی سنه، نه‌بوونی به‌رق زیانێكی زۆری له كاسبكاران و دووكاندارانی ئه‌و شاره داوه و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆش و به‌ساڵاچوویان له ماڵه‌وه هه‌یه، تووشی گه‌رمابردوویی بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دانیشتووانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی نه‌بوونی كه‌پسوولی گاز، بڕانی به‌رده‌وامی ئاو و به‌رق ده‌ناڵێنن و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نییه. به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی ئێران، ٢٢٥ كه‌س به‌هۆی گه‌رمی هه‌وا ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون و ئیداره ده‌وڵه‌تی و بانكه‌كان داخراون.