نه‌رگس مه‌نسووری، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ره‌وه چه‌ند جار مانی له خواردن گرتووه و ڕۆژی ڕابردووش بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی له مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.
نه‌رگس مه‌نسووری وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی، چه‌ند جار مانی له خواردن گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی تێكچوونی ته‌ندرووستی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێناوه. ئه‌مجاره نه‌رگس بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی گه‌نج و به‌ساڵاچوو، له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زیندان دا مانی گرتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كردووه. نه‌رگس مه‌نسووری له واژۆكارانی نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌ییه و له په‌روه‌نده‌ی یه‌كه‌می دا به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و له‌م دوایانه‌ش له پهروهندهیكی نوێ دا، به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به سێ ساڵ زیندانی دیكه سزا دراوه.