ناڕه‌زایه‌تی ٣٨ مامۆستای زانكۆ له‌ ئاست زیندانیكردنی محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ٣٨ مامۆستای زانكۆ له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات، له‌ نامه‌یه‌ك دا كه‌ بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زاییان ناردووه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست زیندانیكردنی محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی، مامۆستای بێكاركراوی زانكۆی بیرجه‌ند نیشان داوه‌.

محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانیبڵاو كردنی پڕۆپاگه‌ندا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانوته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ حه‌وت مانگ زیندان و سێ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كراوه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ ڕۆژی ١٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی هه‌مه‌دان ڕاگوێزرا. ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی ڕه‌شه‌مه‌، مامۆستایانی زانكۆ له‌ نامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌یان به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net