4

ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، په‌ره‌ستارانی پارێزگای کرماشان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م زانكۆی زانسته پزشكییه‌كان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. ناڕازیان له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان پێدانی كارانه و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها پێدانی موره‌خه‌سی و ئیزافه‌كاری بوون.