ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ بووشێهر، یه‌زد و كه‌هنووج

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی یه‌زد، بووشێهر و كه‌هنووج ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی به‌شدار له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كادری ده‌رمانی شارستانی كه‌هنووج، به‌ كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ چی تر بۆ ساعه‌تێك ٢٠ هه‌زار تمه‌ن ئیزافه‌كاری ناكه‌ن و ناتوانن چاوه‌ڕێی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بن. په‌ره‌ستاران ناڕازی داویان له‌ هاوكاره‌كانیان كرد په‌یوه‌ست به‌و بڕیاره‌ بن و به‌كۆمه‌ڵ ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌موو خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات. له‌ شاره‌كانی یه‌زد و بووشێهریش په‌ره‌ستاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری، پاداش و جێژنانه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دامه‌زراندنی هێزی كاری تازه‌ و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net