ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران له‌ بێهبه‌هان

په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بێهبه‌هان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ هاوكاره‌ مانگرتووه‌كانیان له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی زیاتر له‌ ٥٠ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ئێران دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتوو و ده‌وڵه‌ت هێشتا هه‌نگاوی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان هه‌ڵ نه‌گرتووه‌. په‌ره‌ستارانی ئێرانی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net