3
ڕۆژی ڕابردوو، په‌ره‌ستارانی چه‌ند شاری پارێزگای خوزستان هاوكات له گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری بێهداشت له ئه‌و پارێزگایه، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، په‌ره‌ستارانی ئه‌و شاره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان دخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌دا په‌ره‌ستاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.