4

ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی نه‌خۆشخانه‌ی قایم دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه كۆبوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، وه‌رگرتنی هێزوی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.