68
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، پێرسۆنێلی شیركه‌تی شاغڵ له زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار بۆ چه‌نده‌مین جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، پێرسۆنێلی ناڕازی زانكۆی زانیاری پزیشكی ئێرانشار سه‌ر به شیركه‌تی ئه‌هووران و ماوه‌ی سێ مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه. به‌وته‌ی ناڕازیان، به‌رپرسانی شیركه‌ت و زانكۆی زانیاری پزیشكی هیچ سه‌ره‌نجێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن و له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كان، هه‌ڕشه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن.