17
ژماره‌یه‌ك له چالاكانی سنفی ئاسن فرۆشانی تاران، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا له‌به‌رده‌م شاره‌داری ناوچه‌ی ٢٠ی تاران، خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پاش سێ ساڵ گۆڕانی زۆره‌ملێ شوێنی كاركردنی ئاسن فرۆشانی ناوچه‌ی ٢٠ی تاران بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، هێشتا شاره‌داری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه بۆ سامان‌دانی كاسبكاران دابووی جێبه‌جێی نه‌كردووه. به‌وته‌ی ناڕازیان، شاره‌داری هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كردووه به‌ڵام باجی قورسی به‌سه‌ر دووكانداراندا سه‌پاندووه و چیتر ناتوانن له‌و باروودۆخه دا كار بكه‌ن.