7
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٤، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی مافی ژنانی توركیا له ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامگه‌رای ئه‌ردۆغان بۆ قه‌ده‌غه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری سزاریه‌ن بۆ ژنانی دووگیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
دكتۆر “عایشه‌گوڵ ئاته‌ش تارلا” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ژووری پزیشكانی توركیا و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافی ژنانی ئه‌و وڵاته له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی ده‌وڵه‌ت نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاماری دانیشتووانی ئه‌و وڵاته به شێوه‌ی نایاساییه و گوشار بۆ سه‌ر ژنانی كۆمه‌ڵگا، كاریگه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ریان داده‌نێت و ته‌ندرووستیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.