12
ڕۆژنامه‌وانان و چالاكوانانی سیاسی له شاره‌كانی لاتزیۆ و ڕۆمی ئیتالیا، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، كۆبوونه‌وه و زیندانی كردنی چیچیلیا سالایان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
ڕۆژی ١٩ی دێسامبه‌ری ٢٠٢٤، چیچیلیا سالا، ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی ئیتالیا سێ ڕۆژ پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی محه‌ممه‌د عابدینی، تاجری ئێرانی مه‌حكووم به مامه‌ڵه‌كردنی كه‌لووپه‌لی په‌هباد بۆ كۆماری ئیسلامی، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ڕۆژی ڕابردوو، ده‌بیر ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی لاتزیۆ و ڕۆم له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له چیچیلیا سالا و هه‌موو ڕۆژنامه‌وانانی به‌ندكراو ده‌ربڕی و خوازیاری ناوبراو بوون.