ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی سیاسی خه‌ڵكی سلێمانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی ئازاد به ناوه‌كانی “نازم داشتان” و “جیهان بیلگین“یان له‌لایه‌ن توركیاوه به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، “نازم داشتان” و “جیهان بیلگین” له كاتی ڕووماڵكردنی هه‌واڵی هێرشه‌كانی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین له كۆبانی، له‌لایه‌ن په‌هبادێكی توركه‌وه كرانه ئامانج و گیانیان له‌ده‌ست دا. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشی ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه ئازادیخوازه له باكووری كوردستان به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه چوو. له شاری سلێمانیش ڕۆژنامه‌وانان و كۆمه‌ڵێك له چالاكوانانی سیاسی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا، تیرۆری ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌یان به توندی مه‌حكووم كرد و ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی تورك ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازاد كپ بكات.