ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی “به‌ره‌و ئازادی” له وڵاتی ئه‌فغانستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ڕوو له كۆمه‌ڵگای جیهانی ڕایانگه‌یاند: بێده‌نگیتان له ئاست سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی تالیبانه‌وه مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تیه.
ژنانی ئه‌فغانستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی تالیبان زیاد بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كچان و ژنانی ئه‌فغانستان بگه‌ڕێنه‌وه قوتابخانه و مۆڵه‌تی كاریان پێ بدرێت. ژنانی ئه‌فغانستانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ی مه‌زهه‌بی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه كردووه كه تێدا قوتابیان فێری تووندئاژۆیی و ڕه‌ق و كینه ده‌كه‌ن. ژنانی ناڕازی ڕوو له كۆمه‌ڵگای جیهانی وتیان، ئه‌و قوتابخانانه‌ی له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه دامه‌زراون، ههڕشهن بۆ سه‌ر مهرۆڤایهتی.