13
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی مهاباد له ئاست لێدانی سایتی فڕێدانی زبڵ و پاشماوه له نێوان ئه‌و شاره و میاندوواو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ژینگه‌دۆستان، لێدانی ئه‌و سایته ده‌بێته هۆی له‌ناوچوونی زه‌وی كه‌شاوه‌رزی، پیسبوونی ئاوی ژێر زه‌وی و چۆڵبوونی لانیكه‌م شه‌ش پارچه ئاوایی. ناڕازیان داوا له خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و میاندوواو ده‌كه‌ن له ئاست له‌ناوبردنی ژینگه بێده‌نگ نه‌بن و ڕێگه نه‌ده‌ن كۆماری ئیسلامی سرووشتی ناوچه‌كه تێك بدات.