5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری مه‌سعوود پزیشكیان بۆ پارێزگای ئیلام، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شارستانی دێهلۆڕان له ئاست ناڕوونی چاره‌نووسی پڕۆژه‌ی كارخانه‌ی فولادی ئاسمان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، ماوه‌ی ١٢ ساڵ به سه‌ر ده‌ستپێكی درووستكردنی كارخانه‌ی فولادی ئاسمان له دێهلۆڕان تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا كاروباری پڕۆژه‌كه ته‌واو نه‌بووه و كاتی كرانه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. پێشتر به‌رپرسانی حكوومه‌ت به‌ڵێنی ڕه‌خساندنی هه‌لی كاریان به گه‌نجانی ئه‌و شارستانه دابوو، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ڕژیم ته‌نیا بودجه‌كانیان دزیوه و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌و شارستانه ته‌واو نه‌كراوه.