ناڕه‌زایی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی پارس له‌ عه‌سه‌لوویه‌

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له‌ شیركه‌تی نه‌وت و گازی پارس له‌ عه‌سه‌لوویه، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net