21
ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی ئه‌سراوای مەریوان بە ناوی “عەلی ڕۆحی(پشکۆ)” تەمەن ٣٢ ساڵ، پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
عه‌لی ڕۆحی پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بووه و چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو. له ڕۆژانی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و شارومه‌نده سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زایه‌كانی مه‌ریوانیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو ده‌ست نه‌كه‌وتووه.