11
چاره‌نووسی چالاكێكی مه‌ده‌نی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ڕه‌حمان قادری” پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، ڕەحمان قادری پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر کرا. ناوبراو پێشتریش چەندین جار بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لەگەڵ کراوە. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ڕه‌حمان قادری ڕوون نییه و ئه‌و به‌ندكراوه له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.