105
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، ٩٠ كرێكاری بێكاركراوی كارخانه‌ی ڕۆنی جیهان له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ٢١ مانگه كه كارخانه‌ی ڕۆنی جیهان به‌هۆی كێشه‌ی دارایی داخراوه و ٩٠ كرێكاری ئه‌و ناونده هێشتا داخوازییه دواخراوه‌كانیان وه‌كوو حه‌قده‌ست و سه‌نه‌وات وه‌ر نه‌گرتووه. پێشتر كرێكارانی ئه‌و كارخانه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له‌كانی نێو شیركه‌ت دا گرتبوو، به‌ڵام بانك ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی كارخانههدا گرتووه و ئێستا كرێكاران بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه.