2
“ئه‌بولفه‌زل ڕه‌نجبه‌ری” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و نووسه‌ری خه‌ڵكی شاری ته‌ورێز، سه‌ره‌ڕای زیاتر له ٤ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌و به‌ندكراوه پاش دوو مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازاری له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره‌وه، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز كراوه و ئێستا له ژووری ڕه‌قه‌م ٥ی تاكه‌كه‌سی ئه‌و زیندانەدا ڕائه‌گیردرێت. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی ناوبراو به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ته‌نانه‌ت سه‌ره‌تایی ترین ده‌رمانه‌كانیش بێبه‌ش كراوه.