ناڕوونی چاره‌نووسی ئه‌فشین حسێن په‌ناهی له‌ شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌فشین حسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی دێولان و دانیشتووای شاری سنه‌، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ئه‌فشین حسێن په‌ناهی، ڕۆژی ١٩ی به‌فرانباری ١٤٠٣، له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شوێنی كار و خانووی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ پشكێندرا و ئه‌فشین ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌فشین حسێن په‌ناهی بێ ئاكام بووه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net