14
ماوه‌ی سێ مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی ئه‌مجه‌د ساڵحزاده، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سه‌قز تێپه‌ڕ ده‌بێت و چاره‌نووسی ناوبراو له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٤٠٣، ئه‌مجه‌د ساڵحزاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆرملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگی دیكه درێژه كراوه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌كه‌ی درووست كردووه.