نزیك به دوو مانگ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌مجه‌د ساڵح زاده و گواستنه‌وه‌ی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه تێده‌په‌ڕێت و هێشتا چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌مجه‌د ساڵح زاده له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. دواتر سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه و كه‌لووپه‌له‌كانیان تێك دا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئێعترافی ئیجباری، ئه‌مجه‌دیان خستووه‌ته ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه. شایانی باسه كه ئه‌مجه‌د ساڵح زاده له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ دا له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی قازی موسته‌فایی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ مانگ زیندان و ١٦٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرابوو.