5
ماوه‌ی ٩ مانگ به سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ئه‌نوه‌ر ڕه‌مه‌زانپوور، شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد تێده‌په‌ڕێت و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئەنوەر ڕەمەزانپوور، هاووڵاتیه‌كی زه‌حمه‌تكێش بوو كه له هەرێمی کوردستان کرێکاری ده‌كرد. ڕۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، سێ ڕۆژ دوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان، لە نزیکی ماڵەکەی لە لایەن هێزەكانی حکومەته‌وە ڕفێندرا و لەو کاتەوە تا به ئه‌مڕۆ بێ سه‌روشوێن كراوه. هاوژینی ئەنوەر بە مەبەستی بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی مەهاباد، بانە، سنە، تاران، ورمێ و چه‌ند شاری دیكه‌ی كردووه، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکی وه‌ر نه‌گرتووه.